مهسرور بارزانی: هیچ هۆكارێك بۆ ڕێگری له پێشمهرگهكانی ڕۆژئاوا نابینین
هێزێكی ئامادهیه و دهكرێ ئهمریكا پشتی پێ ببهستێ
K24 – ههولێر
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رێگری لە ھێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا بكهن کە بەھێزی رۆژ ناسراون، تا بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دەڵێ ئەوانیش کوردن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و بەرگریی لە وڵاتەکەیان بکەن.
لەوبارەیەوە مەسروور بارزانی دەڵێ: "ھەرێمی کوردستان پێیوایە کە ئەو ھێزە، ھێزێکی ئامادە و متمانەپێکراوە و دەکرێ ئەمریکا پشتیان پێ ببەستێت و تەنیا پشت بە یەپەگە نەبەستێت، بۆ بەڕەنگاربوونەوەی داعش لە رۆژئاوای کوردستان".
ھەروھا مەسروور بارزانی دەڵێ: ھێزی رۆژ، ھێزێکی ئامادە و رێکوپێکە و پەیوەندیشی بە ھیچ گرووپێکی گوماناوییەوە نییە.