گرافیک... ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

لە چوار قەزا و 13 ناحیە پێکدێت
لە چوار قەزا و 13 ناحیە و 797 گوند پێکدێت
لە چوار قەزا و 13 ناحیە و 797 گوند پێکدێت

K24 – هەولێر

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە هەر چوار قەزاکانی سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر پێکهاتووە، کە 13 ناحیە و 797 گوند لەو سنوورە هەن.

له‌ 28/7/2021 بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆ درا و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

رۆژی 14/9/2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای سۆران لە رێوڕەسمێکدا ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران راگەیەندراو و سەرپەرشتیاری ئیدارە دیارکرا.