فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: كوردستان 24 له‌خۆبردووانه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كات
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنكاران ده‌نوسێت
K24 – هه‌ولێر
له‌باره‌ی ڕووماڵی كوردستان 24 له ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژی چه‌كدارانی داعش، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌نوسێت" با ئێمه‌ش ڕاگه‌یاندنكاران له‌بیر نه‌كه‌ین و ئه‌وه‌مان له بیربێت كه به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه له‌كاتی شه‌ڕ و دۆخه ئه‌منییه تایبه‌ته‌كاندا به‌گرنگیه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رپرسیارانه و هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
لیوا به‌هجه‌ت سێلكی به‌رپرسی هه‌واڵگری گشتی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ، وێڕای ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆی له‌و رووه‌وه خۆشحاڵانه له‌باره‌ی ڕۆڵی كوردستان 24 ده‌دوێت و نوسیویه‌تی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك سوپاسگوزارم و ده‌ستخۆشی له ستافی كوردستان 24 ده‌كه‌م،كه له‌خۆبوردوانه به‌و ئه‌ركه‌یان هه‌ڵده‌ستن به‌تایبه‌تی له ڕووماڵی ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر ڕۆڵی گرنگی كوردستان 24 دیار و به‌رچاوه.
ڕوماڵی كوردستان 24 له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ بووه‌ته جیگای باس له ئاستی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا به په‌یامنێر و ستافی كوردستان 24 بووه‌ته جیگای سه‌رسوڕمان و به ئازا و چاونه‌ترس ناو ده‌برێن.