فه‌ره‌نسا ئامرازه‌كانی دژه سكپڕی به خۆڕایی ده‌خاته به‌رده‌ست
له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ـه‌وه بۆ ته‌مه‌نی نێوان 15 تا 25 ساڵی به‌رده‌ست ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئۆلیڤه‌ر ڤێران، وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ـه‌وه ئامرازه‌كانی دژه سكپڕی بۆ ئافره‌تانی خوار 25 ساڵی به‌خۆڕایی ده‌خرێنه به‌رده‌ست.
ڤێران له چاوپێكه‌ونێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رووی هۆرمۆنی و بایه‌لۆژییه‌وه پشتیوانی ئافره‌تانی خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵی ده‌كه‌ین، كه ئامرازه‌كانی دژه سكپڕی به‌كاربهێنن و به‌خۆڕاییش بۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری پزیشكی.
گوتیشی: هه‌ندێك له گه‌نجه‌كانمان پێویستیان به‌وه هه‌یه ئامرازه‌كانی دژه سكپڕی به‌كاربهێنن، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ده‌رامه‌تیانه‌وه ناتوانن ئه‌و تێچووه له ئه‌ستۆ بگرن، بۆیه پێویست ناكات خه‌می په‌یداكردنی ئه‌و ئامرازانه‌یان هه‌بێت.
له ساڵی 2013ـه‌وه فه‌ره‌نسا حه‌بی دژه سكپڕی و ئامێری به‌ستنی سكپڕییان به‌خۆڕایی له ده‌رمانه‌خانه‌كان فه‌راهه‌م كرد، بۆ ئه‌وانه‌ی له نێوان ته‌مه‌نی 15 تا 18 ساڵین، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر چاودێری پزیشكی بن.
له ساڵی 2020 ئه‌و پلانه فراوان كرا و ته‌مه‌نی خوار 15 ساڵیشی گرته‌وه، به‌ڵام بڕیاره نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا كه له 1ی كانوونی دووه‌می 2022 جێبه‌جێ ده‌كرێت، تا ته‌مه‌نی 25 ساڵی ده‌گرێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو ژنانی فه‌ره‌نسا ده‌توانن خۆیان بپارێزن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له تێچوونی ئه‌و پارێزگارییه بكه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تێچووی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ساڵانه 21 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی