ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر ده‌كات
هه‌ردوولا رێككه‌وتن یه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌ران و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر كه‌مبكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریكا یه‌كه جه‌نگییه‌كانی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د بكێشێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فهرماندهییهكهدا هاتووه، دوێنێ پێنجشه‌ممه (16ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، لیژنه‌ی ته‌كنیكی سه‌ربازی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فه‌ریق ركن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری و هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی لیوا جۆن برینان كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێكه له پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی گفتوگۆی ستراتیجی عێراقی ئه‌مه‌ریكی و پلانی گۆڕینی رۆڵی هێزه بیانییه‌كان له شه‌ڕكردنه‌وه بۆ رۆڵی راوێژكاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی (22ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021)، هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوولا رێككه‌وتن یه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌ران و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر كه‌مبكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ئاستی نوێنه‌رایه‌تی و به‌رپرسیارێتی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌كه له ئه‌فسه‌ر به پله‌ی فه‌ریق دابه‌زێنن بۆ پله‌ی لیوا بۆ مه‌به‌ستی ئیداری و پشتیوانی لۆجستی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری و راوێژكاری.
هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون به‌رده‌وام بن له گفتوگۆكانیان بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌سته‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی رۆڵی هێزه بیانییه‌كان له شه‌ڕكردنه‌وه بۆ راوێژكاری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق