چین: ئه‌مه‌ریكا جه‌نگێكی دیكه‌ی ساردی له جیهان راگه‌یاند
"ناكرێ ئه‌م شتانه له نێوانی هاوپه‌یمانان روو بدات"
K24 – هه‌ولێر:
داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له نێوان واشنتن و له‌نده‌ن و كانبێرا، بووه هۆكاری نیگه‌رانبوونی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كان و تووڕه‌بوونی چین.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سكۆت مۆریسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵی، هاوپه‌یمانێتی تازه‌یان له جیهان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ راگرتنی هه‌ژموونی چینی، جیا له‌وه‌ش هاوپه‌یمانێتییه سه‌ربازییه‌كانیش له دونیا دووباره داده‌ڕێژرێنه‌وه.
رێكه‌وتنه‌كه بریتییه له دابینكردنی كه‌شتیگه‌لی ناوكی ده‌ریاوانی له لایه‌ن ئوسترالیاوه، له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێن و رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه كرابوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چین ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه تازه‌یه‌ی به نابه‌رپرسانه وه‌سفكرد، له‌مباره‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی تازه له نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئوسترالیا، له بواری كه‌شتیگه‌لی ناووكی، دۆخی جیهان و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی تێكده‌ده‌ن.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌مه وا ده‌كات پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردن له جیهاندا ده‌ستپێبكات، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوكی له‌بار ده‌بات، هه‌رسێ وڵاتیشی به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی سارد تۆمه‌تباركرد.
جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌و رێكه‌وتنه تازه‌یه‌ی به بڕیارێكی خراپ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه چه‌قۆیه‌كه و له‌پشته‌وه لێماندرا، بۆیه هه‌ست به تووڕه‌بوون ده‌كه‌ین، چونكه ناكرێ ئه‌م شتانه له نێوان هاوپه‌یمانان روو بدات.
سه‌رچاوه: فرانس24