واشنتن داوا ده‌كات وڵاتان به ئاشكرا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه
"هانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ده‌ده‌ین كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هاوكاری ئیسرائیل له بواری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه، ده‌كات.
رایگه‌یاند، واشنتن هه‌وڵده‌دات میسر و ئوردنیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوشێوه‌ی ئیمارات به ئاشكرا ئاسایی بكه‌نه‌وه، داواشی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی كرد كه دان به ئیسرائیل دابنێن.
له وتارێكیدا كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رێكه‌وتنی (ئیبراهیمی)، بلنكن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاماژه‌یپێكرد، وڵاتانی ناوچه‌كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی بكه‌نه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ده‌ده‌ین كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به ئاشكرا ئاسایی ببنه‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت بازنه‌ی ئاشتی له‌ناوچه‌كه فراوانتر بكه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه، هه‌وڵیش ده‌دات به‌ره‌و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌و پڕۆژه‌یه فراوانتر بكات، ئه‌وه‌ش له پێناو نه‌وه‌كانی داهاتوو منداڵه‌كانمان.
له ئه‌یلوولی پارساڵ، له واشنتن، رێكه‌وتنی ناسراو به (ئیبراهیمی) به‌چاودێری كۆشكی سپی ئیمزا كرا، ئه‌میش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه.