هه‌ولێر.. كه‌سێك به تۆمه‌تی دزینی مۆبایل ده‌ستگیركرا
ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌لوپه‌له دزراوه‌كاندا گیرا

K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه به شكاندنی فرۆشگایه‌كی مۆبایل و دزینی 15 مۆبایل تۆمه‌تباره، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌لوپه‌له دزراوه‌كاندا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. م. ج) بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوه و بەشێك لە کەلوپەلە دزراوەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوه.
H.B