تاڵیبان هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی پێدان
بۆ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی لایه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌گری حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستان، كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، یه‌ك هه‌فته‌ی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان كرد، تا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كه له هه‌ژماری ره‌سمی تاڵیبان بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی لایه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا پێویسته بێگێڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌وه به گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت.
له كۆتایی مانگی رابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ده‌وحه‌ی نێوان تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا شه‌وی كۆتایی مانگی رابردوو، ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان ئه‌فغانستانیان به‌جێهێشت.