زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك پانێلێكى تايبه‌ت به پرسى مووسڵ ئه‌نجامده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
پرسى مووسڵ له ژێر ده‌ستى داعش، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پانێلێكى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستانه له دهۆك، كه به هاوكارى په‌يمانگه‌ى كارنيگ بۆ توێژينه‌وه ستراتيژييه‌كان ئه‌نجامدراوه.
له پانێله‌كه‌دا، كه كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات، ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى سياسى و ئيدارى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا و توێژه‌ر و مامۆستايانى زانكۆ تێيدا ئاماده‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌سيل نوجێفى پارێزگارى پێشووى نه‌ينه‌وا له وته‌يه‌كدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه رۆژ له دواى رۆژ ره‌وشى موسڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش خراپتر ده‌بێت و دانيشتوانى شاره‌كه له ره‌وشێكى خراپدان.
پرسى مووسڵ به يه‌كێك له پرسه گه‌رمه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌كه و جيهان هه‌ژمار ده‌كرێت، به تايبه‌تى له كاتێكدا كه ئاماده‌كارى بۆ رزگاركردنى شاره‌كه ده‌كرێت و ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه داعش له شاره‌كه‌دا تواناكانى لاواز بوونه.
له لايه‌كى ديكه‌وه له ميانى كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى خورئاوايى و به‌رپرسانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێش رزگاركردنى شاره‌كه پێويسته نه‌خشه‌رێگه‌ى داهاتووى ئيدارى و سياسى ئه‌و شاره ديار بكرێت.