به‌هۆی ڕۆیشتنی مێسی خه‌ریكه بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی وێران بێت
به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا، به‌هۆی رۆیشتنی مێسی تا دێت زیاتر ئابووری بارسێلۆنا وێران ده‌بێت و له مایه‌پووچبوون نزیك بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپورتێكدا ئاشكرای كردووه بارسێلۆنا به نه‌مانی مێسییه‌وه زۆربه‌ی سپۆنسه‌ره گه‌وره‌كانی له‌ده‌ست داوه، به‌جۆرێك 77 ملیۆن یۆرۆ له‌ده‌ست داوه كه پێشتر له سه‌رده‌می مێسی له سپۆنسهرهكانییهوه به‌ده‌ستی ده‌هێنا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا 17 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی له‌ده‌ست داوه كه پێشتر له كاتی یارییه‌كانی بارسێلۆنا به‌ده‌ستی ده‌هێنا، جگه له‌وه‌ش بازاڕی فرۆشی كه‌لوپه‌ل و درێسه‌كانی بارسێلۆنا داته‌پینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌ی كه مێسی یانه‌كه‌ی جێهێشتووه، بارسێلۆنا 43 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی له‌ده‌ست داوه.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه نووسییه‌وه، له‌م هاوینه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.