نهێنی ریمۆنتادایه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌سه‌ر ڤالێنسیا ئاشكرا بوو

یانه‌ی ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی كارلۆ ئانچیلۆتی یه‌كێك له سه‌خترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له دژی ڤالێنسیا تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید تا خوله‌كی 86 به گۆڵێك له دواوه بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی 3 خولهك له رێگه‌ی ڤینسیۆس و بێنزێما دوو گۆڵی كرد و شكستی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی.
پێگه‌ی بێرنابیۆی ئیسپانیا نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ بوێری و گۆڕانكارییه‌كانی كارلۆ ئانچیلۆتی گه‌ڕانده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و 4 گۆڕانكارییانه‌ی له ماوه‌ی 10 خولهك ئانچیلۆتی له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م كردی نهێنی ریمۆنتادایه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید بوو.
یانه‌ی ڤالێنسیا له خوله‌كی 64 گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی كرد، دواتر له خوله‌كی 68 ئانچیلۆتی كاماڤینگا و رۆدریگۆی هێنایه ژووره‌وه، له خوله‌كی 78 لوكا یوڤیچ و ئیسكۆی خستهژوورهوه و جله‌وی یارییه‌كه‌ی گۆڕی و به جۆرێك له ماوه‌ی 3 خولهك دوو گۆڵیان كرد.
