په‌رله‌مانتارانى كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا و باس له‌ ئه‌گه‌رێكى ديكه‌ ده‌كه‌ن

له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ هاوڕان له‌ سه‌ر بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان و گه‌لی كوردستان بچنه‌ به‌غدا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fa1281cf-1461-49b2-97b5-800686dd9383/hewler%20u%20bexda.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رای جیاوازیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ هاوڕان له‌ سه‌ر بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان و گه‌لی كوردستان بچنه‌ به‌غدا، یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان‌ ده‌ڵێت: هیچ مانایه‌ك بۆ شه‌راكه‌تی كورد له‌ عێراقدا نه‌ماوه‌ و هیوادارین بیر له‌ میكانیزمێكی باش بكرێته‌وه‌، كه‌ له‌ ئاینده‌دا هه‌رێمی كوردستان و عێراق ببن به‌ دوو دراوسێی باش.