رێزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاو كرایه‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) نوێترین ریزبه‌ندی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌كان بڵاو كرده‌وه‌ و دیسان هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له‌ سه‌رلیستی باشترینه‌كان مایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 2 جوونی 2016، فیفا ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی بۆ مانگی ئایاری رابردوو بڵاو كرده‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌كانی كۆلۆمبیا و ئه‌ڵمانیا خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆیان سه‌ركه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلاند، ئیكوادۆر، توركیا، كرواتیا، رووسیا و چیك بۆ خانه‌كانی خوارده‌وه‌ داكشان.

له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ خانه‌ی (39) دێت و 3 خانه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ هه‌ڵكشاوه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له‌ خانه‌ی 102 دێت و 3 پله‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌ڵكشاوه‌.

ریزبه‌ندی 20 هه‌ڵبژارده‌كانی پێشه‌وه‌

1ـ ئارجێنتینا

2ـ به‌لجیكا

3ـ كۆلۆمبیا

4ـ ئه‌ڵمانیا

5ـ چیللی

6ـ ئیسپانیا

7ـ برازیل

8ـ پورتوگال

9ـ ئۆروگوای

10ـ نه‌مسا

11ـ ئینگلاند

12ـ ئیتاڵیا

13ـ ئیكوادۆر

14ـ هۆڵه‌ندا

15ـ سویسرا

6ـ مێكسیكۆ

17ـ فره‌نسا

18ـ توركیا

19ـ ئۆكراینا

20 هه‌نگاریا

ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌به‌كان

جه‌زائیر له‌ پله‌ی 32

میسر له‌ پله‌ی 45

توونس له‌ پله‌ی 47

مه‌غریب له‌ پله‌ی 62

سعوودیه‌ له‌ پله‌ی 65

ئوردن له‌ پله‌ی 80

قه‌ته‌ر له‌ پله‌ی 84

عوممان له‌ پله‌ی 100

سووریا له‌ پله‌ی 101

عێراق 102

لیبیا له‌ پله‌ی 122