به وێنه...مێسی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دادوه‌ر قسه‌یه‌كی سه‌یری كردووه
باوكی مێسی له باره‌ی كوڕه‌كه‌ی هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و مێسی و باوكی به‌هۆی تۆمه‌تباربوونیان به خۆدزینه‌وه له باجدان بۆ وه‌رگرتنی وته، چوونه دادگایه‌كی شاری بارسێلۆنا و له به‌رده‌م داوه‌ر ڕوون كردنه‌وه‌ی خۆیاندا.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یه‌كه‌مین قسه‌ی مێسی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئه‌وه بووه، "جه‌نابی دادوه‌ر من تۆپی پێ ده‌كه‌م و ئاگام له هیچ شتێك نییه."
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش، خۆرخێ ئۆراسیۆی باوكی مێسی له باره‌ی كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی مێسی له باجدان رایگه‌یاند، كه مێسی ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته نییه.
باوكی مێسی ده‌شڵێت: ئه‌م بابه‌ته به‌هۆی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی مێسی دروست بووه و هیچ په‌یوه‌ندی به كوڕه‌كه‌یه‌وه نییه.
به‌پێی حكوومه‌تی ئیسپانیا، مێسی و باوكی له نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2009 به بڕی زیاتر له 4 ملیۆن یۆرۆ له باجدان هه‌ڵهاتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌شیان به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، مێسی بۆ ماوه‌ی 22 مانگ زیندانی ده‌كرێت.
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)