سەرکردە سەربازییەکانی ئەمەریکا و رووسیا باسی کشانەوە دەکەن
سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
دوو ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریكی و رووسی، بۆ ماوه‌ی (6) كاتژمێر له هیلسنكی پایته‌ختی فنله‌ندا كۆبوونه‌وه، كه به یه‌كه‌مین دیداری راسته‌وخۆی نێوان دوو سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی هه‌ردوو وڵات ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی (2019)ـه‌وه.
مارك مییللی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ڤالێری جیراسیمۆڤ سه‌ركرده‌ی ئه‌ركانی سوپای رووسیا له هلسنكی بۆ ماوه‌ی (6) كاتژمێر له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی ستراتیژی ناوچه‌كه و جیهان كۆبوونه‌وه، به‌تایبه‌ت دۆسییه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی (6) كاتژمێر هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی و رووسی كۆبوونه‌وه، كه جه‌خت له دانانی سنوورێك بۆ مه‌ترسییه‌كانی دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كرا، ئامانج لێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مهترسییهكانهی تاڵیبانه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهانه، له‌مباره‌وه میدیاكانی رووسیاش هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ی جهختلێكردهوه.
جێی باسه ئه‌مه‌ریكا و رووسیا خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی سه‌ربازین له جیهاندا، به‌تایبه‌ت له سووریا، كه بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ردوو وڵاتی تێدا جێگیر كراوه، به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به وردی باس له‌وه نه‌كراوه كه چۆن مۆسكۆ و واشنتن ده‌رباره‌ی ئه‌فغانستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی له جیهاندا، له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه جه‌ختی زۆری له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان و بڕیاری كشانه‌وه‌شیان له عێراق، كه له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، له كۆتایی ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت