گوته‌بێژى حكومه‌تى به‌غدا: پێشوازى له دانووستانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، سه‌عد حه‌ديسى تايبه‌ت به كوردستان 24، رايگه‌ياند، حكومه‌تى عێراق پێشوازى له ده‌ستپێشخه‌رى و دانووستانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
حه‌ديسى گوتى: زۆر پرس و بابه‌ت له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن كه پێويسته قسه‌يان له باره‌وه بكرێت و به دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوتيشى: تا ئێستا سه‌ره‌ڕاى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له 2014ه‌وه هه‌يه، حكومه‌تى به‌غدا هيچ پلان و بۆچوونێكى له‌و باره‌يه‌وه نييه و له سه‌ردانى دوايينى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌ت نێچيرڤان بارزانى هه‌ندێك بۆچوون ئاڵوگۆڕكراوون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌يشتوونه‌ته هيچ ئه‌نجامێك.
هه‌روه‌ها گوتى: جياوازى زۆر له نێوان بۆچوونه‌كان هه‌يه، به‌ڵام گرنگه هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان دانووستان بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌تى به‌غدا ويستى دانيشتن و وتوێژى هه‌يه له‌گه‌ڵ هه‌رێم له باره‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى جێى ناكۆكيين له ژێر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له ده‌ستووردا هاتوون و له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدان، هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌و ره‌وشه نوێيه‌ى هه‌يه له عێراقدا و پێويسته دانووستان بكه‌ن، به تايبه‌تى له باره‌ى نه‌وته‌وه كه كێشه‌ى له‌سه‌ره و به باسكردنى خاڵه جياوازهكان هه‌وڵبدرێت چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه و له ئاسته جياجياكان پێويسته هاوكارى يه‌كدى بكه‌ين.
ئه‌مڕۆ نێچرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا ره‌تيكرده‌وه شاندى حكومه‌ت روو له به‌غدا بكه‌ن. ئه‌وه‌شى گوت: حكومه‌تى هه‌رێم هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشته‌وايى و دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له كيس نادات.
سه‌عد حه‌ديسى له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئێمه پێشوازى له هه‌ر لێدوانێكى هه‌رێم ده‌كه‌ين كه جه‌خت له يه‌كێتى خاكى عێراق و هاوبه‌شى و هاوخه‌مى خه‌ڵكى عێراق بكاته‌وه.
گوتيشى: پێويسته وتوێژى هاوبه‌ش درووست بێت و چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه نه‌ك سه‌پاندنى چاره‌سه‌رى يه‌كلايه‌نه بخرێته‌ڕوو.
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى گوت: هه‌مه‌جۆرى ئه‌و خاڵانه‌ى كێشه‌يان له باره‌وه هه‌يه ئه‌وه ده‌خوازێت ئێمه دانووستان بكه‌ين و باس له هاوبه‌شى و هاوخهمييهكانمان بكه‌ين له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى تێپهڕيان بكه‌ين.