جۆرج ده‌بلیو بۆش، كه‌ی داوای لێبوردن ده‌كه‌یت؟
لیبرال و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستان به‌وه‌یه هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی ژێر پێخه‌فی كۆمارییه‌كان هه‌ڵده‌نه‌وه
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هاتووهاواری (مایک پرێسنەر) جه‌نگاوه‌ری دێرینی ئه‌مه‌ریكی، به‌سه‌ر جۆرج ده‌بلیو بۆش، له نێو هۆڵی بیفرلی هلیز، ده‌شێت به سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی 2022 دابنرێت.
له‌ئێستادا، لیبرال و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستان به‌وه‌یه هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی ژێر پێخه‌فی كۆمارییه‌كان هه‌ڵده‌نه‌وه، چونكه رۆژ به رۆژ ئاستی جه‌ماوه‌ری جۆو بایدن داده‌به‌زێت.
بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی جۆو بایدن به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، هه‌موو میدیای لیبراله‌كانی بۆ خراوه‌ته‌كار، چونكه ئه‌گه‌ر به‌م ریتم و ئاسته‌ی ئێستا بڕوات، ئه‌وا دیموكراته‌كان نابنه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ڵبژاردنی 2022.
به له‌ده‌ستچوونی (هاوس) و كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌ستی كۆمارییه‌كان، تێپه‌ڕینی بڕیاره‌كانی جۆو بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران قورس ده‌بێت.
هه‌فته‌ی پێشوو مێزگردێك بۆ جۆرج ده‌بلیو بوش (43مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا) رێكخرا له هۆتێل بیفرلی هلیز له كالیفۆرنیا، كه باسی 11ی سێپتێمبه‌ر و جه‌نگ دژی تیرۆر و ناردنی هێز بۆ ئه‌فغانستان و روخاندنی رژێمی سه‌دام و كۆمه‌ڵێك باس و خواستی تری سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی كرد.
له‌ناكاو گه‌نجێك له‌نێو ئاماده‌بووان هاواری كرد: "مسته‌ر بۆش كه‌ی داوای لێبوردن ده‌كه‌یت به‌رامبه‌ر ملیۆنێك عێراقی كه‌مردن له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ درۆت كرد. تۆ درۆت كرد به‌وه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ هه‌یه، تۆ درۆت كرد به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی عێراق. تۆ منت نارد بۆ عێراق. هاوڕێكه‌م كوژرا له‌عێراق. تۆ درۆت كرد.. .. تۆ پێویسته داوای لێبوردن بكه‌یت".
ئێستا میدیای لیبراله‌كانی ئه‌مه‌ریكا، (مایک پرێسنەر) ئه‌و جه‌نگاوه‌ری دێرینه‌ی كه به‌سه‌ر جۆرج ده‌بلیو بۆش-دا هاواری ده‌كرد، بووه‌ته پاڵه‌وان و په‌یتا په‌یتا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به سه‌دان هه‌زار سه‌رباز به‌شداری جه‌نگ بوون.
ئه‌م 10 مانگه‌ی داهاتوو، جه‌نگی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌م جۆره مانۆرانه ده‌بێت، چونكه هه‌ر كامیان (دیموكرات و كۆمارییه‌كان) زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنه‌وه ده‌بنه كێبڕكێكارێكی باش بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 2024.
به بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی (هاوس) ئه‌وا شوێن پێی ئه‌و حزبه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ 4 ساڵی دیكه جێگیر ده‌بێت و هه‌موو بڕیاره گرنگه‌كان له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی بۆ دیموكراته‌كان كه ئێستا هه‌ر سێ پایه‌كه‌یان (كۆشكی سپی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران) له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندایه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئێستا ئاستی جه‌ماوه‌ری بایدن له‌دابه‌زین-دایه، به هه‌موو پێوه‌رێك كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
زۆربه‌ی راپرسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مه‌ریكا ده‌یسه‌لمێنن كه بایدن ئه‌و به‌هێزییه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی نه‌ماوه و ئاستی جه‌ماوه‌ری ته‌واو پاشه‌كشێی كردووه.
له‌یه‌كێك له‌و راپرسیانه‌ی كه له ویلایه‌تی ئایوا كه ویلایه‌تێكه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی پشت به راپرسییه‌كانی ده‌به‌سترێت، ئاستی بایدن 12 خاڵ هاتۆته خواره‌وه و په‌سه‌ندكردنی ئاستی جه‌ماوه‌ری هاتۆته سه‌ر 31%.
وێرای ئه‌وه‌ی به‌شێكی میدیای ئه‌مریكی پشتیوانی لیبرال دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن خراپی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بشارنه‌وه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی داعش- خوراسان له فرۆكه‌خانه‌ی كابول، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رێتی بایدن هه‌بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێشتا كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هاتنی لێشاوی كۆچبه‌رانی هایتی -یشی هاته‌سه‌ر و تێكڕاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئیداره‌ی بایدن ده‌سته‌وسانه له‌چاره‌سه‌ركردندا.
بایدن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیدا، تێكڕای راپرسییه‌كان نیشانیان ده‌دا كه 50% زیاتری ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاره‌كانیان به باش وه‌سفده‌كرد و پێیانوابوو كه ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌بوژێته‌وه و توانای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌بێت.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئومێدانه له مانگی ئه‌یلول پێچه‌وانه بۆته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و فه‌وزایه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئه‌فغانستان رویدا.
راپرسییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی زانكۆی كوینیبیاك كه 42% مامه‌ڵه‌كردنی بایدن-یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان پێباشه، پێشتر 50%ی به‌ده‌ستهێنابوو.
هه‌روه‌ها رۆژی 22ی ئه‌یلول به‌پێی راپرسییه‌كه‌ی گالوب-ی مانگانه، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بایدن دابه‌زی بۆ 43% كه به‌راورد به مانگی ئاب 6 خاڵ دابه‌زی.
هه‌روه‌ها له راپرسییه‌كی كۆمپانیای Consult Morning له مانگی ئه‌یلول هاته سه‌ر 47% به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ئاب 4 خاڵ كه‌میكرد.
دان ئبرهارت یه‌كێك له كۆكه‌ره‌وه‌ی پاره‌ی خۆبه‌خشانی كۆمارییه‌كان ده‌ڵێت: "به‌دڵنیایی سه‌رده‌می مانگی هه‌نگوینی بایدن ته‌واو بوو".
ڕه‌نگه تاكه هۆكاری كۆتایی ئه‌م مانگی هه‌نگوینی-یه‌ی بایدن، مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت له ئه‌فغانستان و بڕیاریشه له عێراق-یش هه‌مان سیناریۆ دووباره بێته‌وه، كه ده‌شێت به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاستی جه‌ماوه‌ری بایدن زیاتریش دابه‌زێت، بۆیه ئێستا ده‌بێت رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ده‌ربازكردنی بایدن له‌م ته‌نگژه‌یه، تاكه رێگا ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی ئێستای جه‌نگی رابردوو بكرێنه‌وه به‌به‌رۆكی (جۆرج ده‌بلیو بۆش)ی سه‌رۆكی كۆماریی كه خاوه‌نی بڕیاری جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراقه.