51 چهكداری پهكهكه وازدەھێنن و پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن
"پەکەکە خزمەتی مللەتی ئێمە ناکات"
K24 - دهۆك:
51 چهكداری پەکەکە لە چیای شنگال ئەمڕۆ شەممە (25ی ئهیلوولی 2021) سەنگەرەکانیان بە جێهێشت و پەیوەندیان بە فەرماندەی شنگالی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد و فهرماندهی ئهو چهكدارانهش ئاشكرای كرد، پهكهكه خزمەتی مللەتی ئێمە ناکات، بۆیە پەیوەندیمان بە فەوجی یهكی پێشمەرگەی فەرماندەی شنگالەوە کرد.
ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی17ی پارتی لە شنگال تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، 51 چهكداری پەکەکە لە چیای شنگال ریزەکانی پەکەکەیان جێهێشت و پهیوهندییان به هێزی پێشمەرگە لە فەرماندەی شنگال كرد.
شەهاب قاسم حەسەن، فەرماندەی ئەم چهكدارانه به کوردستان24ی راگەیاند، ئەوان بارەگاکەیان لە ناوچەی زۆراڤای سەر بە ناحیەی سنوونێ بوو، دوای 5 مانگ لە ناو ریزەکانی پەکەکەوە گەیشتینە ئهو بڕوایهی، پەکەکە خزمەتی مللەتی ئێمە ناکات، بۆیە پەیوەندیمان بە فەوجی یهكی پێشمەرگەی فەرماندەی شنگالەوە کرد.
هەروەها ئەو فەرماندەی پەکەکە ئەوەشی راگەیاند "بەرپرسی لقی 17 پارتی، پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە و ئێمەش سوپاسی خۆمان بۆ پارتی و حکومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین، کە هەموو کاتێک هاوکاری ئاوارەکانی شنگال دەکەن و یارمەتییان دەدەن".