كۆرۆنا له عێراق.. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌مڕۆ كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوون تۆماركرا
تا ئێستا زیاتر له 15 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 16 هه‌زار و 547 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، تووشبوونی هه‌زار و 312 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه‌یه كه تۆماركرابێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك تۆماركرا، كه بریتییه له 253 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 5 هه‌زار و 310 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 991 هه‌زار و 628 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 هه‌زار و 72 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 892 هه‌زار و 413 كه‌سیش به رێژه‌ی 95.0% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 77 هه‌زار و 143 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 503 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 623 هه‌زار و 339 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B