له‌یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه
به دروشمی "بۆ سەربەخۆیی هەموو فیداکاریەك ئاسانە" بڵاوكرایه‌وه و ئه‌و رۆژانه نیشان ده‌دات، كه ئه‌مڕۆیان دروست كرد
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017 له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامدرا و 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌ڵێی پێدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه.
نووسنگه‌ی ناوبراو ڤیدیۆكه‌ی به دروشمی "بۆ سەربەخۆیی هەموو فیداکاریەك ئاسانە" بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی به درێژایی ده‌یان ساڵ به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، گه‌لی كوردستان له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجامیداوه.
هاوكات ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌و رێگه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد.
ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكه له كۆمه‌ڵێك گرته‌ی به‌ڵگه‌یی داستانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول، گوڵان و راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان له دژی رژێمی پێشووی عێراق پێكهاتووه و زۆرێك له داستانه‌كانی وه‌ك: داستانی خواكوڕك، شه‌ڕی هه‌ندرێن، كانی ماسێ، شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌داعش و چه‌ندین داستانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
گێڕانه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌غداوه، به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌كانی ناو ئه‌و گرته ڤیدیۆیه پێكده‌هێنێت، وێڕای نیشاندانی وێستگه‌كانی ژیانی سه‌رۆك بارزانی و به‌شداریكردنی له شۆڕش و به‌رخودان و هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه تا رۆژانی ئه‌مڕۆ.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌یه، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ دروستكردنی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كان و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه خراونه‌ته‌ڕوو.
كۆی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون به‌وه ده‌دات، كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر و دواتریش سه‌رۆك بارزانی، گه‌لی كوردی به‌م رۆژه گه‌یاندووه، كه دواجار بڕیاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكرێته تاكه بژارده به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان.
له كۆتایی ڤیدیۆكه‌شدا چه‌ند گوته‌یه‌كی كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وه‌بیر هێنراونه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات، كه چۆن له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌یاران چه‌وسێندراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسا و رێساكان به‌رده‌وام بوون و پابه‌ندنه‌بوون به مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان بۆ نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستانیش برد و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمیان بڕی، له ساڵی 2017، سه‌رۆك بارزانی كه ئه‌و كات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، بڕیاریدا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامبدات و بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش رۆژی 25ی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵی ده‌ستنیشانكرد و پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا و به‌ڕێژه‌ی 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌ڵێیان پێدا.
تا ئێستاش ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه كارتێكی چالاكه و به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.