كرمانج عه‌بدوڵڵا: سێشه‌ممه باره‌گای پارتی له مه‌خموور ده‌كرێته‌وه
"كوردستانیان له مه‌خموور دڵگه‌رمن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن"

K24 - هه‌ولێر:
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ـی قه‌ره‌چووخی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند، لقی 23ی قه‌ره‌چووخ، خاوه‌نی سنوورێكی فراوانه، بۆ هه‌ڵبژاردن، كه سه‌ر به بازنه‌كانی هه‌ولێر و ده‌شتی هه‌ولێر و كه‌ركووك و یه‌كی نه‌ینه‌وایه، بۆ هه‌موو بازنه‌كان كاندیدمان هه‌یه، له چه‌ند رۆژی داهاتووش باره‌گای پارتی له مه‌خموور ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی راشیگه‌یاند، له سنووری بازنه‌ی (مه‌خموور- حه‌مدانییه)، دوو كاندید هه‌ن، كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوون، دووباره كاندید كراینه‌وه.
روونیكرده‌وه، بۆ رۆژی سێشه‌م (28ـی ئهیلوول / سێپتێمبه‌ر) كه رۆژی بانگه‌شه‌ی فه‌رمییه له سنووره‌كه‌مان، به مه‌راسیمێكی گه‌وره كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ پێگه و مێژووی پارتی، باره‌گای لقی 23ـی مه‌خموور ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستانیان له مه‌خموور دڵگه‌رمن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه‌یپێكرد، دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسی پارتی له‌و ناوچانه‌دا كشانه‌وه، دواجار خه‌ڵكی دڵ و ماڵی خۆیان كرده باره‌گاكانی پارتی و ئێستاش له‌و ناوچانه‌دا پارتی ده‌نگی یه‌كه‌م و بێ ركابه‌ره.