رۆژنامه‌وانێك له په‌خشی راسته‌وخۆدا میوانێك ده‌داته به‌ر بۆكس و شه‌ق
له‌جیاتی پرسیاركردن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وانێكی رووسی، جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌وانێك پرسیار ئاراسته‌ی شرۆڤه‌كاره سیاسییه‌كه بكات، كه بووه‌ته میوانی به‌رنامه‌كه، له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌یداته به‌ر شه‌ق و بۆكس.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌وانێكی رووسی، له كه‌ناڵێكی ئۆكرانی، له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆییدا، هێرشده‌كاته سه‌ر شرۆڤه‌كارێكی سیاسی و ده‌یداته به‌ر بۆكس و شه‌ق.
رووداوه‌كه، له ساته‌وه‌ختی تۆماركردنی به‌رنامه‌ی "پرۆسیس"ی گفتوگۆییدا، له كه‌ناڵی "زڤیزدا"ی ئۆكرانی روویداوه، كه ستۆدیۆكه‌ی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیایه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، یوری كوت، رۆژنامه‌وانی رووسی، له باره‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه قسه ده‌كات، كه له كاتی كاركردن له‌وێ جێیی هێشتووه، له‌و كاته‌دا یاشسزلاڤ كۆفتۆن، شرۆڤه‌كاری سیاسی رووسی، قسه‌كانی پێ ده‌بڕێت و به توندی له باره‌ی كوڕی رۆژنامه‌وانه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاڵی به رۆژنامه‌وانه‌كه نا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و شرۆڤه‌كاره.