پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌ولێری پایته‌خت خۆشحاڵه به كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی
"ئه‌م پڕۆژانه بنه‌مایه‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار"
K24 - هه‌ولێر:
له كاتی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه و سایلۆ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ولێری پایته‌خت خۆشحاڵه به كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی، كه پێوه‌ی ده‌چینه قۆناغی پارێزگاریكردن له ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدان به به‌رهه‌می ناوخۆیی.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژانه بنه‌مایه‌كن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی وڵات، كه ئه‌مه ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
راشیگه‌یاند، هه‌ولێری پایته‌خت ده‌رگای بۆ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به پارێزبه‌ندی به یاسا رێگه‌پێدراوه‌كان، كراوه‌یه، بۆ ئه‌مه دڵنیایی ده‌ده‌ینه سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نی كۆمپانیاكان كه له هه‌ولێر كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
روونیكرده‌وه، ئێمه له پارێزگای هه‌ولێر ماوه‌ی مانگ و نیوێكه كه رۆژانه پڕۆژه‌یه‌ك تا دوو پڕۆژه به‌ردی بناغه‌ی بۆ داده‌نرێت، كه ئه‌مه به پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌رێن.