له‌مه‌ودوا به پێی حوكمی تاڵیبان ئه‌م شتانه قه‌ده‌غه‌ن
تاڵیبان لیستێكی نوێی "قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وڵات"ی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كردووه، وێڕای نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی، له سه‌رووی هه‌مووشیان ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی كه بۆ هاووڵاتیان دایده‌نێت.
له نوێترین كاری‌دا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لیستێكی 15 خاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پێكهاتووه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وڵات و تێیدا كۆتوبه‌ندی زیاتر خراوه‌ته سه‌ر ئازادییه‌كانی تاك له‌م وڵاته.
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. نابێت پیاوان ریش بتاشن.
2. پێویسته ئافره‌تان له‌كاتی نوێژ سه‌ریان داپۆشن.
3. نابێت ئافره‌ت به‌بێ حیجاب بچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به پێچه‌وانه‌وه به‌خێوكاره‌كه‌ی (باوك یان برا یان دایكی) سزا ده‌درێت.
4. نابێت ئافره‌تان مۆبایلی به كامێرایان پێبێت.
5. ئه‌و ئافره‌ته‌ی حیجاب نا‌پۆشێت نابێت سواری ئۆتۆمبێل ببێت.
6. نابێت ئافره‌تان سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكه‌ن به‌بێ حیجاب.
7. پێویسته مه‌لای مزگه‌وته‌كان كار بە حوكمه‌كانی قورئان و سوننه‌ت له باره‌ی حیجاب و جیهاد بكەن.
8. دانانى بابه‌تی ره‌تكراوە و ناپه‌سه‌ند له‌ناو مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه.
9. پێویسته پێشنوێژه‌كان ناوی ئه‌و كه‌سانه بنووسن كه نوێژ ناكه‌ن.
10. پێشكه‌شكردنی دیاری به‌بۆنه‌ی هاوسه‌رگیری و سه‌ری ساڵی نوێ و جه‌ژنی قوربان قه‌ده‌غه‌یه.
11. ته‌قه‌كردن له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌یه.
12. له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیریدا، نابێت جگه له برنج و نان هیچ شتێكی دیكه پێشكه‌ش به میوان بكرێت.
13. دوای كۆتاییهاتنی رێوه‌سمی هاوسه‌رگیری نابێت ئاهه‌نگ بگێڕدرێت.
14. زاوا ده‌توانێت ئاڵتوون بۆ بووك بكڕێت.
15. به‌های ماره‌یی له‌لایه‌ن خه‌ڵك و پیاوانی ئایینییه‌وه دیاریده‌كرێت.
دوێنێش بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیی ده‌ركرد و تێیدا هه‌موو جۆره مۆبایلێكی به كامێرای له ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه كرد، وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی ریش تاشین له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، مه‌لا نوره‌دین تورابی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان و ده‌ستبڕین دەكەینەوە. راسته‌وخۆ دوای ئه‌و گوتانه‌ی تورابیش، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌نجێكیان له شوێنێكی گشتیی ویلایه‌تی هه‌رات له‌سێداره‌دا.
H.B