رۆناڵد كومان قورسترین رۆژه‌كانی ژیانی تێپه‌ڕ ده‌كات

رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بێنفیكای پورتوگالی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌ركیان قورسه و پێویسته له ماوه‌ی 12 رۆژی داهاتوو 5 یاری بكه‌ن، ده‌شڵێت: به‌نفیكا خاوه‌نی تیپێكی به‌هێزه و پێویسته فشارێكی گه‌وره‌یان لێ بكه‌ن تا تۆپیان لێ وه‌رده‌گرین و كۆنترۆڵی ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2021، له پرێس كۆنفرانسێكدا رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه پلانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی یاریگه و نه‌هێشتنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م یاریزانانی بێنفیكا داڕشتووه.
رۆناڵد كومان ده‌شڵێت: له یاریی رابردوومان به‌رامبه‌ر لیڤانتی به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ركه‌وتین، ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رده‌وام بین، فشار له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر بكه‌ین و به دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پانتایی بكه‌ین، ئه‌وكات ده‌رفه‌تی گۆڵكردنمان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
كومان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر بێنفیكا نابێته هۆكار بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو، به‌ڵكو ته‌نیا دووه‌م یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگه، كومان گوتیشی: پێشبینی یارییه‌كی قورس به‌رامبه‌ر بێنفیكا ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان به عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی پورتوگالی یاری ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ن پانتایی یاریگه راده‌ستی ئێمه بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه بارسێلۆناین و هه‌میشه له پێناو بردنه‌وه یاری ده‌كه‌ین، شێكردنه‌وه‌مان بۆ پێكهاته‌ی بێنفیكا كردووه و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی ئه‌و تیپه‌مان ده‌ستنیشان كردووه، هه‌وڵده‌ده‌ین كۆنترۆڵی تۆپ بكه‌ین و ڕایانبگرین، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه و ترسناك و خێران، ئه‌وان له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی خۆیان یاری ده‌كه‌ین و هه‌مان ئامانجی ئێمه‌یان هه‌یه كه بردنه‌وه‌یه.
كومان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه ئاماده نییه هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی بانگهێشتكردنی ئانسو فاتی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بكات، ده‌شڵێت: فاتی 10 مانگه له یاریكردن دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نیا 15 خوله‌ك به‌شداریی كردووه و رێگه‌یه‌كی دوور و درێژی له‌به‌رده‌م ماوه.
كومان گوتیشی: له‌م دۆخه‌ی ئێستا پێویسته هیوایه‌كی زۆر له‌سه‌ر یاریزانه لاوه‌كانمان هه‌ڵبچنین و متمانه‌یان پێببه‌خشین، چونكه له 12 رۆژی داهاتوو 5 یاریمان له‌به‌رده‌مه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بێنفیكا 3 یاریی دیكه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ڤالێنسیا و ریال مه‌درید له‌به‌رده‌مه.