ئەم فەرماندەیەی پێشمەرگە شەهید بوو
له ميانى به‌رگرى كردن له خاكى كوردستان و سه‌روه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى خازر عه‌قيد سه‌ربه‌ست مه‌نتك شه‌هيد بوو.
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى به‌رگرى كردن له خاكى كوردستان و سه‌روه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى خازر عه‌قيد سه‌ربه‌ست مه‌نتك شه‌هيد بوو.
عه‌قيد سه‌ربه‌ست مه‌نتك به‌رپرسى ئۆپراسيۆنى سوپاى پێنجى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى بوو، كه ئه‌و فه‌رمانده‌ييه له ميحوه‌رى خازره‌وه تا شنگال به‌رگرى له سنووره‌كانى كوردستان ده‌كات.
شه‌وى رابردوو، چه‌كدارانى داعش له ميحوه‌رى خازره‌وه په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان دا و له به‌رامبه‌ريشدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌كانى دانه‌وه و هه‌وڵه‌كانيان شكستيان پێهێنرا.
عه‌قيد سه‌ربه‌ست له گوندى وه‌رده‌ك شه‌هيد بوو، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له ئۆپراسيۆنێكى دوو رۆژه‌دا به چاودێرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، هێزى پێشمه‌رگه توانى هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌شت گوندى ديكه‌دا ئه‌و گونده‌ش رزگار بكات.




