راگه‌یه‌ندراوێك له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێرهڤانييهوه
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا ورده‌كارى پهلامارهكهى شه‌وى رابردووى چه‌كدارانى داعشى بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه ئاشكرا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا ورده‌كارى پهلامارهكهى شه‌وى رابردووى چه‌كدارانى داعشى بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ى راگهيهندراوهكه وێڕاى تێكشكاندنى په‌لاماره‌كانى داعش، زياتر له 30 چه‌كدارى داعش كوژراوون و دوو ئۆتۆمێلى جۆرى هامهريان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی نه‌به‌ردییه‌كی قاره‌مانێتی ديكه‌یان تۆمار كرد.
دیاره دوای سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی 29 و 30ى ئايارى 2016، كه تواندرا له میحوه‌ری خازر 9 گوند له تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنه‌وه، دیاره تیرۆریستان به‌رگه‌ی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یان نه‌گرت و ویستیان جارێكی تر خۆیان تافی بكه‌نه‌وه، كاژێر 12:25 خوله‌كی شه‌وی 2 له‌سه‌ر3ى حوزه‌يرانى 2016، له هه‌ر یه‌كه له گونده‌كانی موفتی و زههراخاتوون و وه‌رده‌ك، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به‌ڵام هه‌ر زوو قاره‌مانانه لێیان هاتنه ده‌ست و تواندرا له كه‌مترین ماوه‌دا هێرشه‌كه‌یان تێك بشكێندرێت و گورزێكی كوشنده‌یان لێ بدرێت.
لێ دوای شكستیان له‌و سێ گونده، چه‌ته‌كانی داعش له كاژێر 4ی به‌ره‌به‌یانی و له چه‌ند قۆڵێكه‌وه دیسانه‌وه هێرشیان هێنایه‌وه سه‌ر گوندی گه‌زه‌كان، بۆ جارێكی تریش رۆڵه خاكپارێزهكانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه، وێڕای شكستپێهێنانی په‌لاماری یه‌كه‌م و دووه‌می تیرۆریستان، زیاتر له 30 ته‌رمی تیرۆریستانی داعش له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێرهڤانیدان، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین خۆكوژی ماتۆڕسوار و دوو ئۆتۆمبێل له جۆری هه‌مه‌ری تیرۆریستان ته‌قێندراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی تریشیان به سه‌ر شۆڕی گه‌ڕانه‌وه.
له‌م هێرشه به‌رفراوانه‌ی تیرۆریستانی داعش، به داخه‌وه كه هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، شه‌هیدێك و 7 بریندارمان داوه، سوپاس بۆ خودا كه برینه‌كانیان سوكن و جێی مه‌ترسی نین.
سڵاو بۆ خۆ راگری هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
دروود بۆ گیانی پاكی گشت شه‌هیدانی كوردستان
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
3/6/2016
