زانيوته ئه‌گه‌ر سابوون له ژێر پێت دانێيت چى رووده‌دات
نهێنييه‌كى سه‌يرى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
زۆر كه‌س هه‌ن به‌هۆى گرژ بوونى ماسولكه‌ى پێيه‌كان حهسانهوهيان نييه، ره‌نگه زۆرجاريش تووشى ئازارێكى كوشنده‌يان ده‌كات به‌جۆرێك به به‌ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنن.
دياره هۆكارى ئه‌م جۆره ئازاره‌ش له پێيه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر راوه‌ستان ياخود زۆر رۆيشتن به‌پێى و هه‌روه‌ها كاركردنى زۆر له‌سه‌ر پێيه‌كان.
ههنديك له پسپؤرانى بوارى پزيشكيش پێان وايه، گرژبوونى پێيه‌كان له ئه‌نجامى جۆره جوڵانه‌وه‌يه‌كى نه‌خوازراو جا چ له ساته‌وه‌ختى راهێنان ياخود كاركردندا رووده‌دات، هه‌روه‌ها كه‌مى مادده‌ى ئاسن و مه‌گنيسيۆم و ڤيتامين له‌له‌ش، يارمه‌تيده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گرژبوونه به‌خێراى رووبدات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پزيشكان، ئاماژه‌يان به چۆنيه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م ئازاره‌ى پێيانداوه، ئه‌ميش به‌دوو رێگا، يه‌كه‌ميان باشتركردنى خواردن و خواردنهوهوهى ته‌ندروست هه‌روه‌ها خۆشووشتن بهئاوێكى تاڕاده‌يه‌ك گه‌رم، بۆ ئه‌وه‌ى ماسولكه‌كان خاوبێته‌وه.
رێگاى دووه‌م، ئه‌گه‌ر زانيت سوودت له رێگاى يه‌كه‌م نه‌بينى، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره، سابوونێك بخه‌ره ژێر پاژنه‌ى پێهكانتهوه بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك، بهيهكجارهكى له ئازارى پێيه‌كان به‌دوور ده‌بيت.
لێكۆڵه‌ران پێانوايه، نهێنى دانانى ئه‌و سابوونه له‌ژێر پاژنه ياخود پێيه‌كان دهبيته هۆى بهخشينى مادده‌ى مه‌گنيسيۆم به جه‌سته، چونكه سابوون ده‌وڵمه‌نده به ماده‌ى مه‌گنيسيۆم، بۆيه ره‌نگه لهشيش كاتێك رێژه‌ى مهگنيسيۆمى تێدا كه‌م ده‌بێت، ئازار له پێيه‌كان په‌يدا ده‌بێت.