عێراق بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ سنووره‌كانی به ڕووی جیهاندا داده‌خات
"ئه‌م بڕیاره له 9ـی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت"
K24 – هه‌ولێر:
لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی، تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی (وشكانی، ئاوی و ئاسمانی) به رووی جیهاندا دابخات، جیا له‌وه‌ش هام و شۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش قه‌ده‌غه كرا.
غالب عه‌تیه، گوته‌بێژی لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق رایگه‌یاند، لێژنه‌ی ناوبراو فه‌رمانی به لێژنه لاوه‌كییه‌كانی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق كرد، سنووره‌كانی ئاسمانی، وشكانی و ئاوی دابخه‌ن، وێڕای هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش.
راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره له (9)ـی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی سنووره‌كان داده‌خرێن.
روونیكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوون و پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه، كه بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، جیا له‌وه‌ش جووڵه‌ی ماتۆڕسكیلیش قه‌ده‌غه كراوه و ته‌واوی ئاسانكارییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران دابین كراوه.
وا بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌م، (23) ملیۆن و (986) هه‌زار و (741) كه‌س له عێراق روو له (8273) بنكه و له كۆی (55041) وێستگه و (83) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.