"هه‌موو شتێكی نیویۆرك-م خۆشده‌وێت، به‌ڵام كابول خۆشه‌ویست تره"
دواهه‌مین جوله‌كه‌ی ئه‌فغانستان: کابولم جێنه‌ده‌هێشت به‌ڵام لە ئەمەریکاوە وازیان نەهێنا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
شه‌وی 28ی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) زابلۆن سیمانتۆڤ له به‌له‌كۆنه‌ی نێو ئه‌پارتمانێكی قه‌شه‌نگی نیویۆرك-دا، له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتبوو، له‌به‌رده‌میشیدا ته‌پله‌كێك كه له‌سه‌ر ته‌پله‌كه‌كه قاپێك سێ‌و و هه‌رمێ-ی تێدابوو، دوا قه‌پی له سێوه‌كه‌ی ده‌ستی دا‌و و وتی: "هه‌موو شتێكی نیویۆرك-م خۆشده‌وێت، به‌ڵام كابول خۆشه‌ویست تره".
هه‌موو دره‌نگانێكی ئێواره‌ی هه‌ینی سیمانتۆڤ -ی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، خۆی ئه‌شت و قژی دائه‌هێنا و خۆی بۆ به‌یانی زووی رۆژی شه‌ممه ئاماده‌ده‌كرد كه رۆژی پشووی خودا په‌رستی جوله‌كه بوو.
له‌كاتێكدا 30 ملیۆن موسڵمان له ئه‌فغانستان ئه‌ژیان و شه‌ممه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی كاركردنیان بوو، ئه‌و به‌ته‌نیا له هه‌موو ئه‌فغانستاندا شوێنی كاره‌كه‌ی داده‌خست و جوانترین جلوبه‌رگی ده‌پۆشی و بۆ (شه‌بانی) له نوێژی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی جوله‌كه‌یه، خۆی ئاماده‌ده‌كرد.
ئه‌و به‌ته‌نیا له نێو بینایه‌كی په‌رپوت-دا ده‌ژیا كه هه‌م په‌رستگا-ی جووله‌كه‌كان بوو له كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و هه‌م نیشته‌جێبوون بوون.
بۆ سه‌ده‌یه‌ك، ئه‌فغانستان پڕبوو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی جوله‌كه كه ژماره‌یان به 40 هه‌زار كه‌س ئه‌ژمار ده‌كرا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رستگای جوله‌كه كه شه‌وی هه‌ینی و رۆژانی شه‌ممه تێدا كۆده‌بوونه‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ 10 هه‌زار كه‌س كه‌مبۆوه و دواتر بۆ هه‌زار كه‌س و پاشان بۆ 100 كه‌س و له كۆتایی ساڵی 2000 بوو به 10 كه‌س و ساڵی 2009-2021 ته‌نیا یه‌ك كه‌س مابۆوه ئه‌ویش (زابلۆن سیمانتۆڤ) بوو.

سیمانتۆڤ، له نیویۆرك، یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی بوو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست، دوای ئه‌وه‌ی سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كابول-ی به‌ته‌واوی جێهێشت.
به‌رۆیشتنی سیمانتۆڤ تاكه ئاسه‌واری جێماوی جوله‌كه له ئه‌فغانستان كۆتایی هات كه مێژووه‌كه‌یان بۆ 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه له ئه‌فغانستان.
وه‌ك خۆی وتی ئه‌و ئه‌فغانستان-ی جێهێشت، ئه‌و وڵاته‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی لاوێتی تێدا به‌سه‌ر برد.
ره‌گه‌زنامه ئه‌فغانییه‌كه‌ی ده‌رهێنا و وتی: "من ئه‌فغانیم، به‌ڵام ئومێدده‌كه‌م ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ستبهێنم و شانازی پێوه بكه‌م".
سیمانتۆڤ كه‌سێكی به‌ناوبانگ بوو له ئه‌فغانستان، بۆیه له‌سه‌رده‌می تاڵیبان-دا ساڵی 1998 كاتێك ده‌ستگیرده‌كرێت نه‌یانتوانی له‌ناوی به‌رن و به‌هۆی هه‌ندێك بازرگانی ئه‌فغانییه‌وه ئازادكرا.
بازرگانی فه‌رش فرۆش و خاوه‌نی رێستورانت بوو، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتی تاكه په‌رستگای جوله‌كه‌ی ده‌كرد له هه‌موو ئه‌فغانستان كه ئه‌ویش له كابول بوو، دواجار رۆژی 7ی ئه‌یلوول (سێپتێمبه‌ری 2021) به هاوكاری كۆمپانیای مۆتی كاهانا-ی ئه‌منی كه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی- ئیسرائیلی-یه‌وه دامه‌زراوه توانیان بیگوازنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و وتی: "كابول-م جێناهێشت، به‌ڵام وازیان لێنه‌هێنام! ته‌مه‌نی من چی ماوه!".
سه‌رۆكی زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران (چاك شومه‌ر) فشارێكی بێوێنه‌ی هه‌بووه بۆ ده‌ربازكردن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م تاكه جوله‌كه‌یه له كابول-ه‌وه بۆ نیویۆرك.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز-دا شه‌وی 29ی ئه‌یلول، كاتێك لێیان پرسی بۆ نه‌گه‌ڕایته‌وه ئیسرائیل، له‌وه‌ڵامدا وتی: "بۆ من ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا و هه‌موو دنیا یه‌كه، ته‌نیا ئه‌فغانستان جودایه".
نوسینگه‌ی چاك شومه‌ر به رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست-ی وتووه: "كاری باشمان له كه‌یسه‌كه‌یدا كرد، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی داماننابوو كاره‌كان رۆیشت، ئێستا سیمانتۆڤ له نزیك كه‌سه‌كانیه‌تی له كوینز -ی نیویۆرك".
به‌ڵام ئه‌و به ئه‌ی بی سی نیوز، ده‌ڵێت: "من پیاوێكی بازرگانم، لێره كاری خۆم ده‌كه‌م بۆیه بۆ من ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل وه‌ك یه‌كه، ته‌نیا وڵات شیرینه".
پێشتر سیمانتۆڤ كاتێك له كابول بوو، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه تایم ئۆف ئیسرائیل وتویه‌تی: "مانه‌وه‌م لێره بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنی په‌رستگای جوله‌كه‌یه و تاكه نه‌وه‌ی جوله‌كه‌م له ئه‌فغانستان".

ئه‌و پاراستنی ئه‌و شوێنه‌ی به ئه‌ركێكی ئایینی زانیوه، بۆیه گوتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر لێره نه‌مێنم به‌دڵنیایی ئه‌م زه‌وییه هه‌ر زوو ده‌فرۆشرێت و تێكده‌درێت".
چونكه به‌پێی سیمانتۆڤ، سه‌ركرده‌ی ئایینی و ئیخوان موسلمینی ئه‌فغانستان (عه‌بدولره‌به ره‌سول سه‌یاف)، ته‌واوی گۆڕی جوله‌كه‌كانی له ئه‌فغانستان وێران كردووه و زه‌وییه‌كانیشی فرۆشتوون.
سیمانتۆڤ، ساڵی 1959 له خێزانێكی جوله‌كه له شاری هه‌رات له دایكبووه، ژیانی زۆری له هه‌رات به‌سه‌ر بردووه تا دواتر به‌هۆی كاری بازرگانییه‌وه كابول-ی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌و شوێنه‌ی كه شوێنی نیشته‌جێ و په‌رستگاش بوو، له‌سه‌رده‌می حوكمی تاڵیبان له 1996-2000 و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌فغانستان زیانی زۆری به‌ركه‌وت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبوو بمێنێته‌وه، ئه‌و به رۆژنامه‌ی زه تایم ئۆف ئیسرائیل-ی گوتووه كه ساڵی 1996-1998 ئه‌فغانستانی جێهێشتووه و چۆته ئۆزباكستان، چونكه ژن و منداڵه‌كانی له ساڵی 1995ه‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ هه‌ڵاتوون، به‌ڵام 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌رگه‌ی زۆر ناخۆشی گرتووه.
ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستگیر كراوه به‌ڵام به‌هه‌وڵی هه‌ندێك بازرگانی ئه‌فغانی ئازادكراوه.
ئه‌و ژن و منداڵه‌كانی به‌رگه‌ی ناخۆشی ئه‌فغانستانیان نه‌گرتووه و ساڵی 1995 به‌ر له‌هاتنی تاڵیبان بۆ سه‌ر حوكم، به‌ره‌و ئۆزباكستان رۆیشتوون، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌نگاویان ناوه كه‌چی ئه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌فغانستان.
له‌وكاته‌وه له‌گه‌ڵی نه‌ژیاوه، تا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر جیابۆته‌وه، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و له یاسای ئاینی جوله‌كه‌دا پیاو ناتوانێت ژنێكی دیكه بێنێت تا له ژنی یه‌كه‌می جیانه‌بوبێته‌وه و بڕوانامه‌ی جیابوونه‌وه‌ی پێ نه‌بێت.