وەزارەتی کارەبا راستەوخۆ وەڵامی سکاڵای هاووڵاتییان دەداتەوە
هاووڵاتییان دەتوانن لەم رێگەیەوە سکاڵاکانیان بگەیەنن
K24 - هەولێر
وەزارەتی كارەبا لە رێگەی (پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی) راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاووڵاتییان دەداتەوە.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا، بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتییان، پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی بەگەڕخرا".
روونکراوەتەوە: "هاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لە رێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لە ماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێتەوە".
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بنێرن.
http://skala.moel.gov.krd/?fbclid=IwAR0XjLYvakg43lG1zdHYurY9LJLZOQYAID9e5Hd51-yhOwsTc84wIvxkPSU