لە هەولێر زیاتر لە 4 هەزار مۆڵەتی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو دراوەتە هاووڵاتییان

زۆرترین مۆڵەت بۆ دروستکردنی خانوو بووە

هەولێر
هەولێر

K24 - هەولێر

لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار مۆڵەتی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو بە هاووڵاتییان دراون.

وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کرد، لەو رێژەی مۆڵەتدانە، زۆرترین مۆڵەت بۆ دروستکردنی خانوو بووە، کە زیاتر لە 2 هەزار و 500 مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تۆمارکراون، تاوەکو  ئێستا زیاتر لە 1400 مۆڵەتی  نۆژەنکردنەوەی خانوو و باڵەخانەی بازرگانی دراون، هاوکات مۆڵەتی دروستکرنی نزیکەی 200 باڵەخانەی بازرگانی بە هاوڵاتیان دراون.

وەزارەتی شارەوانی راشیگەیاندووە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەپێی رێنمایی و راسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوکار و هەماهەنگ بووە، لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە میرییە پەیوەندیدارەکان بۆ راییکردنی مامەڵەی رۆژانەی هاووڵاتییان بەبێ رۆتینیات، ئەمەش لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان.

Fly Erbil Advertisment