عێراق كاركردن به بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوتانی كۆرۆنا راده‌گرێت
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پشت به پشكنینی "PCR" بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌ر له واده‌ی گه‌شتكردن ده‌به‌ستێت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراقی كاركردن به بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیارانی عێراقی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراقی رایگه‌یاند، كاركردن به بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیارانی عێراقی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌وه‌ستێنێت و پشت به پشكنینی "PCR" بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌ر له واده‌ی گه‌شتكردن ده‌به‌ستێت.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه، له مانگی ته‌ممووزی رابردوو ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی رایگه‌یاندبوو، پێویسته تا 1ی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی نیازی گه‌شتكردنیان هه‌یه، بڕوانامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی گه‌شتكردنیان پێ بدرێت.
به‌ڵام به‌ر له ماوه‌یه‌ك، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقی داوای له نووسینگه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانی كردبوو، رێگری له هیچ گه‌شتیارێك نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناشی نه‌بێت.