یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه
ئامانج له ده‌ستنیشانكردنی رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان چییه؟
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان ده‌ستنیشان كراوه.
له (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1990) نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان ده‌ستنیشان بكرێت.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و رۆژه، بۆ ئه‌وه‌یه بایه‌خی زیاتر به ژیان و گوزه‌رانی به‌ساڵاچووان بدرێت و رێز له كۆشش و به‌رهه‌می به‌ساڵاچووان بگیرێت.
به گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 2012دا زیاتر له 600 ملیۆن هاووڵاتی به‌ساڵاچوو له جیهاندا هه‌بوون و پێشبینی ده‌كرێت دوای 50 ساڵ، ژماره‌ی به‌ساڵاچووان بگاته یه‌ك ملیار هاووڵاتی.
ئامانج له ده‌ستنیشانكردنی رۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان:
* بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری له باره‌ی چۆنێتی چاودێریكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و كێشه‌ی به‌ساڵاچووان.
* به‌هێزكردن و زیادكردنی خزمه‌تگوزاری و پارێزگاری له ته‌ندرووستی به‌ساڵاچووان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.
* راهێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری خزمه‌تكردنی به‌ساڵاچووان كار ده‌كه‌ن.
* دابینكردنی شوێنی خزمه‌تكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ساڵاچووان.
* په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان و خێزانه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی به‌ساڵاچووان و دابینكردنی كه‌شێكی ته‌ندرووست بۆیان.