گرافیک... ژمارەی کاندیدەکان بە گوێرەی پارێزگاکان
زۆرترین کاندید لە بەغدان
K24 – هەولێر
بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق 3249 کەس، لە لایەنە سیاسییەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کاندید کراون، کە ژمارەیەکی زۆریان کوردن و دابەشبوون بە سەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
لە پارێزگای هەولێر 52 کاندید لەلایەنەکان رکابەری بۆ بەدەستهێنانی کورسی دەکەن و بەسەر پێنج بازنەدا دابەشبووە، لە پارێزگای سلێمانی 63 کاندید و لە دهۆکیش 30 کاندید هەن.
لە پارێزگاکانی عێراقیش ژمارەی کاندیدەکان بەمشێوەیە:..
نەینەوا 423 کاندید
کەرکووک 135 کاندید
بەغدا 905 کاندید
سەلاحەدین 193 کاندید
دیالە 164 کاندید
واست 123 کاندید
میسان 61 کاندید
زیقار 137 کاندید
بەسرە 243 کاندید
موسەننا 75 کاندید
دیوانیە 104 کاندید
نەجەف 104 کاندید
بابل 157 کاندید
کەربەلا 114 کاندید
ئەنبار 116 کاندید