به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا: چاودێرى هه‌وڵى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ده‌كه‌ين
راشیگەیاند، پێویستە ھەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەناودبرنی ئەو ھەڕەشەیە بێت.
K24 – هه‌ولێر:
جۆزێف پانینتۆن، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کونسوڵی پێشووی واشنتۆن لە ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24، ئاشکرایکرد، ئەوان بەوردی چاودێری ھەوڵەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم. راشیگەیاند، پێویستە ھەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەناودبرنی ئەو ھەڕەشەیە بێت.
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کونسوڵی پێشووی واشنتن لە ھەرێمی کوردستان گوتى: "بێگومان ئێمە ئەو راپۆرتانەمان بینیووە کە ھەرێمی کوردستان دەیەوێت ریفراندۆم ئەنجامبدات و ئێمە بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەین".
گوتيشى: "بۆچوونی ئێمە ئەوەیە کە پێویستە ئێستا ئامانجی سەرەکی رووبەڕووبوونەوەی داعش بێت. لەبەرئەوەی ئەوانە دوژمنی ھاوبەشن و دەبێ ئامانجی سەرەکی لەناوبردنی ئەو گروپە بێت".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له چه‌ندين بۆنه‌دا ئه‌وه‌ى راگه‌ياندووه، كه گه‌لى كوردستان مافى خۆيه‌تى بڕيار له‌سه‌ر داهاتووى خۆى بدات و پێويسته له هه‌رێمى كوردستان له ريفراندۆمێكدا گه‌لى كوردستان بڕيار بدات و چاره‌نووسى خۆى ديار بكات.