ئه‌و كاریكاتێریسته‌ی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری كێشابوو، مرد
به رووداوێكی هاتووچۆ مرد

K24 - هه‌ولێر:
لارش فیلكس، كاریكاتێریستی سویدی دوێنێ به رووداوێكی هاتووچۆ مرد، كه له ساڵی 2007ـه‌وه له‌ژێر پاسه‌وانی و چاودێری پۆلیس ده‌ژیا، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێیدەكران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێریی نه‌شیاوی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كێشابوو.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی سوید مردنی "لارش فیلكس" (ته‌مه‌ن 75 ساڵ)ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی به بارهه‌ڵگرێكدا كێشاوه، دوو پۆلیسی دیكه‌ش له رووداوه‌كه مردوون، كه پاسه‌وانی ئه‌و كاریكاتێریسته‌یان ده‌كرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی سوید رایگه‌یاند، رووداوه‌كه هه‌ر وه‌ك رووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆ بووه، به‌ڵام كاره‌كه په‌یوه‌ندی به مردنی دوو پۆلیسه‌وه هه‌یه، بۆیه به‌شێكی تایبه‌ت له داواكاری گشتی راسپێردراوه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه بكات.
رووداوه‌كه له نزیك شارۆچكه‌ی "ماركید" روویداوه، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فیلكس خۆی به بارهه‌ڵگرێكدا كێشا، به هۆیه‌وه هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه گڕیان گرتووه و سووتاون، به‌ڵام به گوێره‌ی لێدوانی پۆلیس، هۆكاری رووداوه‌كه روون نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه رزگار كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
خاتوو "كارینا پێرسۆن"، سه‌رۆكی پۆلیسی فیدراڵی سوید گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی پاسه‌وانیمان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ دوو پۆلیس له رووداوێكی هاتووچۆ مردن".

فیلكس له ساڵی 2007ـه‌وه له‌ژێر پاسه‌وانی و چاودێری پۆلیس بووه، له‌به‌ر ئەوەی وێنەی نه‌شیاوی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كێشابوون، ئه‌مه‌ش تووڕه‌بوونی زۆربه‌ی موسڵمانانی لێكه‌وته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی "فرانس پرێس"دا هاتووه، پێشتر رێكخراوی "قاعیده"، 100 هه‌زار دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخانكردبوو، كه فیلكس بكوژێت.
ره‌فتاره‌ی ئەو كاریكاتێریسته، سویدی تووشی هه‌ڵوێستێكی دیپلۆماسی دژوار كرد، كه ئه‌وكات "فریدریك راینفلدیت"، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید داوای له سه‌رجه‌م باڵیۆزی وڵاته ئیسلامییه‌كان كرد، كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، ره‌وشه‌كه هێور ببێته‌وه.
له ساڵی 2015 فیلكس له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو، كاتێك له كۆنگره‌ی كۆبنهاگن ته‌قه‌ی لێكرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌رهێنه‌رێكی دانیماركی بووه قوربانی.
پێشتریش كورت ڤیسته‌رگارد، نیگاركێشی دانیماركی، كه كاریكاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردبوو، له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا به ناچاری بەچاودێری و پاسه‌وانی پۆلیس له شوێنێكی نهێنیدا ده‌ژیا، له مانگی ته‌ممووزی رابردوو له ته‌مه‌نی 86 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مرد.
د.ی