توركيا و په‌كه‌كه بوونه‌ته هۆى چۆڵبوونى 100 گوندى پارێزگاى هه‌ولێر
100 گوندی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر تاكو ئێستا به‌چۆڵكراوی ماونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) و بۆردوومان و تۆپبارانی به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگیيه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا 100 گوندی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر تاكو ئێستا به‌چۆڵكراوی ماونه‌ته‌وه.