فوئاد مه‌عسوم: با بزانين رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى به‌ كوێ ده‌گات

پێویستە جارێ چاوەڕوانی ئەنجامی رێككەوتنی نێوان ئەو دوولایەنە بكەین و بزانین بەكوێ دەگات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e1fe6b04-0899-4434-9754-b5fad2f6e605/FuadMehsum-FM%202.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك كۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسووم، دەرباری رێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رايگه‌ياند، پێویستە جارێ چاوەڕوانی ئەنجامی رێككەوتنی نێوان ئەو دوولایەنە بكەین و بزانین بەكوێ دەگات.

فوئاد مه‌عسوم، كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، بە گرنگیشی دەزانێت یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.

ئاماژەى بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانی رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی ھەیە لە ناوچەكە و دەتوانێت دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە دۆخێكی باش.

هه‌ريه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا رێككه‌وتنێكى سياسييان له‌ نێوان خۆياندا واژوو كرد و به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ ميدياييه‌كان به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كان و كاديرانى باڵاى يه‌كێتى بڕوايان وايه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ زيانى له‌ يه‌كێتى داوه‌.

له‌ نوێترين كاردانه‌وه‌شيدا له‌ وتارێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ى ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌ سايته‌كه‌ى خۆيدا (چاودێرنيوز) بڵاويكردبوويه‌وه‌، مه‌لا به‌ختيار نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ربڕى بوو.