سه‌رۆكی رێكخراوی "ساماریتانس پێرس" ستایشی بڕیاری به قه‌زاكردنی عه‌نكاوه ده‌كات
"دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم بگەیەنم بە مەسرور بارزانی، بۆ ئەم بڕیارە و هاوکاریكردنی کریستیان و پێكهاته‌كانی دیكه"
K24 - هه‌ولێر:
فڕانکلین گراهام، سەرۆکی رێکخراوی مرۆیی ساماریتانس پێرس و دامەزراوەی بیلی گراهام له تویتێكدا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینم هه‌یه، كه هاوكاری کریستیان و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كات.
له‌باره‌ی بڕیاری به قه‌زاكردنی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، كه دوێنی دووشه‌ممه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و شارۆچكه‌ی كرد و بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند، گراهام له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم بگەیەنم بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئەم بڕیارە و هاوکاریكردنی کریستیان و پێكهاته‌كانی دیكه.
سەرۆکی رێکخراوی مرۆیی ساماریتانس پێرس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە خودا دەپارێمەوە، کە سەرۆك وەزیران و میللەتی کورد پارێزراو بن و درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن بۆ ئازادی.
I would like to extend my deepest appreciation to Prime Minister @Masrour_Barzani for taking this action to help Christians and other groups. My prayer is that God will bless him and the Kurdish people as they continue their struggle for freedom. https://t.co/BR7SA68eDb
— Franklin Graham (@Franklin_Graham) October 5, 2021