15 كچی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار دەكرێن
لە ساڵی 2014 لە لایەن داعش رفێنراون
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكانی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، 15 کچی کوردی ئێزیدی له نزیك شارۆچكهی منبج له باكووری سووریا رزگارکراون.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مروڤ رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دا لە گوندێکی نزیك شارۆچكەی منبج 15 کچی کوردی ئێزدیان لە دەست داعش رزگارکردوون کە خەڵکی شنگالن".
روانگەی سووریا هیچ زانیارییەکی تری لەبارەی کچە کورد ئێزیدییەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو کچانە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە مانگی 8 ی 2014 لە لایەن داعشەوە رفێنرابوون.
لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی منبج تا ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات 28 گوندییان لە دەوروبەری منبج کونترۆڵکردووە و تەنها 15 کیلۆمەتر ماوە بگەنە ناو شارۆچكهكه.