كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتی ده‌ستپێك و كۆتایی ده‌نگدانی دیاریكرد
"بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر (7:00)ـی به‌یانی ده‌كرێنه‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، تاوه‌كو (6:00)ـی ئێواره، كۆتایی به پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دێت"
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاتی ده‌ستپێكردن و كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاشكرا كرد.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، رۆژی ده‌نگدان (10ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) كه ده‌كاته یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر ده‌نگده‌ری عێراقی بۆی هه‌یه به‌شداری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
راشیگه‌یاند، بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر (7:00)ـی به‌یانی ده‌كرێنه‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، تاوه‌كو (6:00)ـی ئێواره، كۆتایی به پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دێت.
(25،139،375) ده‌نگده‌ری عێراقی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنی (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـدا له كۆی (1079) بنكه‌دا هه‌یه، تا ئێستاش (3) ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه.