لیستی كاندیدانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بڵاوکرایەوە

رۆژی سێشەممە دوایین وادەی تۆمارکردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بوو، 24 کەس رکابەریی لەسەر 9 کورسی دەستەی کارگێڕی یانەکە دەکەن.
رۆژی 17ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەڕێوە دەچێت، کە 24 کەس لە دەستەی گشتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی یانەکە بەربژێر کردووە، سەرجەم ئەندامانی ئێستای دەستەی کارگێڕی خۆیان كاندید کردووە و چەند کەسێکیش لە دەستەی راهێنەرانی یانەکە و دەستەی گشتی خۆیان پاڵاوتووە.
ناوی سەڵاحەدین سیامەند ئەستێرەی پێشووی یانەکە لەنێو كاندیدەکاندا نییە لەکاتێکدا پێشتر رایگەیاندبوو دەیەوێت لە دەستەی کارگێڕی یانەکە کار بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوی لە دەستەی گشتیدا نەبووە مافی خۆپاڵاوتنی نەبووە.
یانەی هەولێر ساڵی 1968 دامەزراوە و لەوەتەی ساڵی 2001ـەوە عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکایەتی یانەکە دەکات، کە یانەکە چوار جار نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی یاسا، دوای ئەوەی ئەندامانی دەستەی گشتی کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 300 ئەندام دەستەی کارگێڕیان هەڵبژارد کە دەبێت نۆ کەس بن، نۆ ئەندامەکە بە دەنگدان لەنێو خۆیان سەرۆک و جێگر و پۆستەکانی دیکە دابەش دەکەن.
لیستی كاندیدانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر:
1- عەبدوڵڵا مەجید
2- عومەر مەجید
3- تەها قادر
4- موئەیەد مەغدید
5- ئیبراهیم قادر
6- سەردار فارس
7- ئەحمەد شوکر
8- وەلید عارەب
9- رێبین رەمزی
10- رێبوار محێدین
11- محەمەد خۆشناو
12- دیدار حامید
13- ئەکرەم ئەمین
14- ئاڵا دێدەوان
15- موفەق یونس
16- سامان حەمەد
17- موسا موحسین
18- بێجان ئیبراهیم
19- پشتیوان شەبیب
20- بەسیم عیسا
21- شوان خالید
22- کامەران محەمەد
23- کاروان کەمال
24- سەفین کانەبی
