له هه‌ولێر داواى ئازادكردنى كه‌بوودوه‌ند ده‌كرێت
ماوه‌ی 9 ساڵه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌تۆمه‌تی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیندانی كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانه‌وه له شاری هه‌ولێر داوای ئازادكردنی سه‌رۆكی زیندانیكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی 9 ساڵه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌تۆمه‌تی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیندانی كراوه.
داوای ئازادی و نیشاندانی هاوسۆزی بۆ محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند،چالاكانی مه‌ده‌نی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كۆكرده‌وه.
كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،كه 9 ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران زیندانی كراوه.
ئێستاش ماوه‌ی 25 رۆژه مانی له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه به‌وهۆیه‌شه‌وه باری ته‌ندروستی تێكچووه و ژیانی له‌مه‌ترسیدایه.
هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ی كه‌بوودوه‌ند بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆمه‌ت و دۆسیه‌ی دیكه‌ی رووبه‌ڕوو بكه‌نه‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانی كردنه‌كه‌ی.
بۆ پشتیوانی له كه‌بوودوه‌ندیش چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ولێر به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له چالاكانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و و باكووری كوردستان له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد ئێران محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند ئازاد بكات.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند له 22 حوزه‌یرانی 2007وه تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران زیندانی كراوه، كه‌بوودوه‌ند یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووس و چالاكه دیاره‌كانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه.