ئاشكرا بوو....زێدان ڕێگه‌ی نه‌داوه مباپێ بچێته ریال مه‌درید
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ر و یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه له مانه‌وه‌ی كلیان مباپێ له پاریس سانجێرمان.
كلیان مباپێ له دوایین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ویستوویه‌تی له هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، گوتیشی: به‌ڵام ئێستا له پاریس دڵخۆشم.
پێگه‌ی پێگه‌ی Le 10sportـی فه‌ره‌نسی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له ڕازیكردنی كلیان مباپێ بۆ مانه‌وه‌ی له پاریس.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به به‌ردێك دوو ئامانج بپێكێت، له لایه‌ك ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان نه‌خشه‌ی داناوه له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامه خراپه‌كانی پاریس له‌گه‌ڵ پۆچیتینیۆ راسته‌وخۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه به زینه‌دین زێدان بسپێرێت و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه مانه‌وه‌ی مباپێ له پاریس ده‌بێته گره‌نتی.