عێراق كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد
"نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێ ئاگا نییه له‌و مه‌ترسی و ئاسته‌نگانه‌ی كه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووبووی ده‌بنه‌وه"
K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی دیاریكرد، كه له رێگه‌ی (24) پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ورده‌كاری ده‌نگدان و ژماردن بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هاووڵاتیانی عێراق ده‌توانن له رێگه‌ی (24) پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ورده‌كاری ده‌نگدان له رێگه‌ی ریسیڤه‌ره تایبه‌ته‌كانه‌وه ببینن.
راشیگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (10 ی تشرینی یه‌كه‌م)، ره‌وانه‌ی دادگای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، دوای (10) رۆژ ده‌ره‌نجامی كۆتایی و فه‌رمی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
روونیكرده‌وه، (2584) وێستگه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئاماده كراوه، كه بڕیاره سبه‌ی (8)ـی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچێت، (309) وێستگه‌ش بۆ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی ناوخۆیی دابین كراوه.
وا بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی فه‌رمی و گشتی ده‌ستپێبكات، كه هاووڵاتیانی عێراق له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان كاندیده‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقدا نزیكه‌ی 900 چاودێری بیانی چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێ ئاگا نییه له‌و مه‌ترسی و ئاسته‌نگانه‌ی كه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووبووی ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: واع