ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناو مزگه‌وتێكی ئه‌فغانستان روویدا
به ڤیدیۆ.. دیمه‌نی ناو مزگه‌وته‌كه ببینه... راسته‌وخۆ دوای كۆتاییهاتنی نوێژی هه‌ینی روویداوه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌فغانستان بڵاویانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌كاتی نوێژی هه‌ینی له‌ناو مزگه‌وتی "سه‌عید ئاباد"ی شاری "خان ئاباد"ی ویلایه‌تی قه‌ندوزی و باكووری ئه‌فغانستان روویدا.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته كه له زاری شایه‌تحاڵان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیاتر له 15 كه‌س له‌ناو مزگه‌وته‌كه گیانیان له ده‌ستداوه و پتر له 90 كه‌سیش برینداربوونه، پێشبینیش ده‌كرێت ئاماری قوربانیان به‌رزتر بێته‌وه.
به‌رپرسانی شاره‌كه‌ی، كه ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵیبانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو بووه و راسته‌وخۆ دوای كۆتاییهاتنی نوێژی به كۆمه‌ڵی هه‌ینی روویداوه.
به گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌رمی نوێژخوێنان له ناو مزگه‌وته‌كه كه‌وتووه و خه‌ڵك ته‌رمی قوربانیان و بریندارانی ناو مزگه‌وته‌كه ده‌گوازنه‌وه.
افغانستان قندوز میں مسجد میں دھماکہ متعدد زخمی:
— 🇵🇰 سعد 🇵🇰 (@SAAD_______khan) October 8, 2021
بڑے پیمانے پر جانی نقصان کا خدشہ ہے pic.twitter.com/KNE838NK97