ئه‌مڕۆ له فیناڵی رۆلاند گارۆس، سیرینا و مۆگۆرۆزا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له پاڵه‌وانییه‌تیی رۆلاند گارۆس بۆ ئاستی خانمان، سێرینا ویلیامز بۆ جاری سێیەمین لە دوایین چوار ساڵدا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی رۆلاند گارۆس، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی پێشكۆتایی لە کیکی بێرتێنسی بردەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه گابرین مۆگۆرۆزاش بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهینا و گه‌یشته یاریی فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، مۆگۆرۆزای ئیسپانی له سمانا ستۆسۆری ئوسترالی برده‌وه و ئه‌مڕۆش له كات 16:00 له دوا یارییدا رووبه‌رووی سێرینا ولیماز ده‌بیته‌وه.