شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: له زۆربه‌ی بنكه‌كانی كه‌ركووك پارتی حزبی یه‌كه‌مه
"خه‌ڵكی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پارتی تاكه هێزه كه ده‌توانێت گۆڕانكاری بكات، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ی پارتیش ده‌نگیان به‌و حزبه"
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كه‌ركووك رایگه‌یاند، رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌نجامه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و له زۆربه‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌و شاره پارتی له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه هیچ ئامارێكی فه‌رمی راناگه‌یه‌نین و چاوه‌ڕێی دوا ئه‌نجامه‌كان له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌كه‌ین، ئینجا وه‌ك پارتی به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نین و هیوامان وایه كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی یه‌ك و دووی كه‌ركووك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 سه‌باره‌ت به‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا هه‌بوون و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه، گوتی: ئه‌مڕۆ چه‌ندین كێشه و گرفت له پرۆسه‌كه‌دا هه‌بوون، ژماره‌یه‌ك سكاڵاشمان تۆماركردووه و به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی به سه‌ربازگه‌كردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ تۆقاندنی هاووڵاتییان، كه پێشتریش خه‌ڵكی ئێمه رابردوویه‌كی خه‌راپی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وان وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و جۆره ره‌فتارانه ناترسێن و هیچ هێزێكیش ناتوانێت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان سارد بكاته‌وه.
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ندێك كێشه په‌یوه‌ندییان به نه‌خوێندنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ر یان پهنجهمۆرهكهیانهوه هه‌بوون، له هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدانیش هێز له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی به‌كارهێنرابوو و گوتیشی: ئێمه ناچار بووین به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه چه‌ندین جار ته‌داخول بكه‌ین و هه‌وڵماندا رێگری له به‌شێك له‌و پێشێلكارییانه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارین به‌زووترین كات ئه‌نجامه‌كان راده‌ستی قه‌واره سیاسییه‌كان بكرێن، له‌كاتێكدا له چه‌ند شوێنێك نوێنه‌ری قه‌واره‌ی سیاسی ده‌ركراون و ته‌نها فه‌رمانبه‌ره‌كانیان هێشتووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای كۆمسیۆنه و ده‌بێت نوێنه‌ری قه‌واره‌ی سیاسی له بنكه‌كان ئاماده بن و كۆپییه‌كی ئه‌نجامه‌كانی راده‌ست بكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك قسه‌ی كردووه و پێیڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌وان قبووڵ ناكه‌ن نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان له بنكه‌كان بكرێنه ده‌ره‌وه، جا نوێنه‌ری پارتی بێت یانیش هی هه‌ر لایه‌نێكی دیكه بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌ركردنی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵێكه بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له ئه‌نجامی پرۆسه‌كه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كان له بنكه‌كان بێنه ده‌ره‌وه، ده‌بێت رێژه‌ی ده‌نگی حزبه‌كانیان وه‌ربگرن و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر بزانین ساخته‌كاری له ده‌نگه‌كانمان ده‌كرێت، هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ رێگریكردن ده‌گرینه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ڵكی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پارتی ئه‌و تاكه هێزه‌یه كه ده‌توانێت گۆڕانكاری له‌و شاره بكات، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ی پارتیش به ئامانجی گۆڕانكاری چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان به پارتی دا، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پێندراوه.